Avsnitt گۆشەی نەبیندراو چییە، چۆن ئەوە دەبینین تا خۆمان باشتر بناسین؟ پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن Spela Dela
پەنجەرەی یۆهاری بۆ باشتر بینین و ناسینی خۆمان. پەنجەرەی یۆھاری کورتکراوەی یۆ و ھارییە کە دوو کەسایەتین لە ساڵی ١٩٥٥ دا لە توێژینەوە و قوڵبوونەوەیەکدا لەسەر ناخ و کەسایەتی تاک و بەرکەوتنەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا، زانیاری و خاسیەتەکان و چۆنیەتی کەسێکیان بەسەر چواربەشی زانیاریدا دابەشکردوون و بەو پێیە مرۆڤ ئاگاداری دووبەشی خۆی نییە، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئێمە بیزانین: ئەوانی تر ئاگاداری بەشێکی زانیاری دەربارەی خاسیەتەکانی ئێمەن، بەڵام خۆمان نا، ئەمە دەکرێ باش بکرێ. وەکو ئەوبەشانەی خوارەوە: تکایە پەنجەرەیەک بێنە پێش چاوی خۆت کە بەسەر چوار بەشدا دابەشکرابێ. 1. بەشی دیار و گشتی لای سەرەوەی چەپی پەنجەرەکە: ئەم بەشە بۆ خۆمان و ئەوانی تریش ئاشکرایە، ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوت و حەز و زانیاریەکانمان لەگەڵ ئەوانی دیدا دیارن. 2. بەشی تایبەتی خود لە لای چەپ و بەشی خوارەوەی پەنجەرەکەدا، ئەم بەشە لای ئەوانی تر شاراوەیە، بەڵام لای خۆمان ناسراوە و بە مەبەست ئەو نھێنیانە بە شاراوەیی لای خۆی دەھێڵێتەوە، لە ڕێگەی زمان و گفتوگۆوە دەکرێ بۆ ئەوانی دی ئاشکرا ببێ. 3. بەشی نادیار و شاراوە بۆ خۆمان و ئاشکرا بۆ ئەوانی تر، ئەمە لای ڕاستی پەنجەرەکەیە بەشی سەرەوە و لای گرنگی ئەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتنە، ئەمە ئەو بەشەیە کە ھەڵسوکەوتی خود تێیدا لای دەورووبەری دیارە و بەڵام خۆی توانای بینینی نییە. بۆ بینینی ئەم بەشەی خۆمان پێویستمان بە وردبوونەوە و سەرنجی ئەوانی ترە لەسەر خۆمان ( Feedback). 4. بەشی ھەستپێنەکراو، لای ڕاست و خوارەوەی پەنجەرەکە، ئەم بەشە لای خود و وەھەم لای ئەوانی تر شاراوەیە. تەنھا لە ڕێگەی بەخۆداچوونەوە و وردبوونەوەی قووڵ لە لایەن خودەوە یان لەڕێگای ئەزموون و تاقیکردنەوەی کار و خولیاکانەوە وەدیار دەکەوێ، دەتواندرێ پێی بگوترێ گۆشەی بەهرەمەندییە نەدۆزراوەکان یان نەبیندراوەکان. لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی ژیان و بەرکەوتن دا ڕاهێنانی ناساندنی ئەو بەشەی شاراوە لەخۆمان دەخرێنە ڕوو. بەهیوای سودلێبینین و هەر هەبن💐 نەریمان ئاغالی Rss Apple Podcaster →