کۆزمۆس | Lyssna här | Poddtoppen.se
کۆزمۆس، گەشتێکە بە نێو واڵایی بەرفرەی ئاسماندا. رۆژ عەلی زاڵە و رێباز عەلی لە پۆدکاستی کۆزمۆس دا، لەسەر دیاردە سەرسوڕهێنەرەکان و تەکنەلۆژیای گەڕان بە دوای زانین دەربارەی بۆشایی ئاسمان گفتوگۆ دەکەن. لە رێگەی پرۆگرامی کۆمپیوتەرییەوە، سەردانی ئەو هەسارانە دەکەن کە تائێستا دۆزراونەتەوە و ئەگەری ژیانیان لەسەرە. چەمکە زانستییەکان و دواترین تێگەیشتنە زا...
Visa
mer
کۆزمۆس، گەشتێکە بە نێو واڵایی بەرفرەی ئاسماندا. رۆژ عەلی زاڵە و رێباز عەلی لە پۆدکاستی کۆزمۆس دا، لەسەر دیاردە سەرسوڕهێنەرەکان و تەکنەلۆژیای گەڕان بە دوای زانین دەربارەی بۆشایی ئاسمان گفتوگۆ دەکەن. لە رێگەی پرۆگرامی کۆمپیوتەرییەوە، سەردانی ئەو هەسارانە دەکەن کە تائێستا دۆزراونەتەوە و ئەگەری ژیانیان لەسەرە. چەمکە زانستییەکان و دواترین تێگەیشتنە زانستییەکان شرۆڤەدەکەن. پرسیاری سەدان ساڵەی مرۆڤ تاوتوێ دەکەن؛ چۆن هێزی راکێشان دروست بووە؟ چۆن دەزگاکانی تایبەت بەو بوارە بە دوای هەسارەی دیکەدا دەگەڕێین و دەدۆزرێنەوە؟ سەدان ملیار جۆری دیکە لە بۆشایی ئاسماندا چۆن دروست بوون و چۆن کۆتاییان دێت؟ خۆر کە بەردەوام دەتەقێتەوە لە نێوخۆیدا، کەی کۆتایی دێت؟ بۆچی لە ناکاو ناتەقێتەوە؟ مرۆڤ تا کوێ و کەی دەتوانێت ببینێت و چی لە بۆشایی ئاسمان تێگەیشتووە؟ پۆدکاستی کۆزمۆس، بە زمانێکی روون زانستی بۆشایی ئاسمان روون دەکاتەوە و بیسەر و بینەر ئاشنای بوارێک دەکات کە تێگەیشتن لێی، بیرکردنەوە و تێگەیشتنی مرۆڤ لە خودی خۆی و کۆمەڵگەکەشی فراوانتر دەکات.
Podden och tillhörande omslagsbild på den här sidan
tillhör Rudaw Media Network. Innehållet i podden är skapat av Rudaw Media Network och
inte av,
eller tillsammans med, Poddtoppen.
En ny version av sidan finns tillgänglig.
Ladda om
Stäng